AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٠ ١٧:١٧

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

سیمورغەکانی سپا بە سەر دەریاکاندا زاڵە/ڕوونوێنی لە نوێترین مووشەکی کرووزی ئێرانی

سیمورغەکانی سپا بە سەر دەریاکاندا زاڵە/ڕوونوێنی لە نوێترین مووشەکی کرووزی ئێرانی

نزیک بە 3 هەزار سیستەمی مووشەکی، درۆنی و ناسینەوەیی بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتی سپا ڕوونوێنی کرا و ڕادەستی ڕێکخراوی ڕەزمی هێزی دەریایی سپا کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێران لەبەر دراوسێیەتی لەگەڵ ئاوەکانی کەنداوی فارس و دەریای عومان، بە ئاسانی دەتوانێت لەلایەن هێزەکانی دیکەوە هەڕەشەی لەسەر بیت بۆیە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات لە باری جیهازاتی سەربازییەوە خۆی تەیار بکات.

هەر لە ئەو بارەوە ڕۆژی ڕابردوو هەینی 19 ی گەلاوێژ بە ئامادەبوونی سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپا زیاتر لە 2640 سیستەمی مووشەکی، درۆنی و دیکەی جیهازات تەڤلی هێزی دەریایی سپا کرا.

سیمورغەکانی سپا بە سەر دەریاکاندا زاڵە/ڕوونوێنی لە نوێترین مووشەکی کرووزی ئێرانی

ئەو مووشەکانە بە توانای نوێیەوە لەوانە سەری جەنگی تەقینەوەی توند و کۆنترۆڵ نەکراو بوونی لەوانە مووشەکەکانی کرووزن کە لێدانیان دەبێتە هۆی خەساری توند و نوقم بوونی کۆپاپۆڕەکانی دوژمن. ئاڵبەت لە ئەو ڕێوڕەسمەدا تەنیا 210 پارچە لە ئەو 2640 سیستەمە نمایش کرا.

لە ڕێوڕەسمەکەی دوێنێدا، جۆرەکانی سیستەمی مووشەکی دوورهاوێژ، مامناوەند هاوێژ، درۆنی ڕەزمی، ناسینەوە و تەقینەوەیی، سیستەمی شەڕی ئەلکترۆنیک، ڕاداری دەریایی و ئامێری ڕەزمی دیکە ڕادەستی هێزی دەریایی سپا کرا.

سیمورغەکانی سپا بە سەر دەریاکاندا زاڵە/ڕوونوێنی لە نوێترین مووشەکی کرووزی ئێرانی

سەلامی لە ئەو ڕێوڕەسمە وتی: ئەوە گەلانن کە هەڵیدەبژێرن کە ئایا بەهێز بن و ئازاد و سەربەخۆ ژیان بکەن یان ڕێگای سازان و خۆبەدەستەوەدان و کڕنۆش هەڵببژێرن.

سیمورغەکانی سپا بە سەر دەریاکاندا زاڵە/ڕوونوێنی لە نوێترین مووشەکی کرووزی ئێرانی

فەرماندەی گشتی سپا نوێترین ڕوانگە لە دەریای هۆشی دەستکرد هێنایە ئەژمار و وتی: لە دەریا پێکانی مەبەست بە توانای بەکارهێنانی هۆشی دەستکرد لە هەموو ئاستەکاندا لە سەرئاوگەڕەوە بگرە تا مووشەک، درۆن ، ژێرئاوییەکان، مینەکان، ئامانجێکی گرینگە.بۆ ئێمە تەنانەت پێکانی یەک خاڵیش ئامانجێکی گەورە و گرینگە. هەندێک جار پێویستە سەرئاوگەڕێک تێکبشکێت بەڵام فەرمانبەرەکان نەکوژرێن کە ئەوە زیرەک بوونی تەواوە.

News ID 51208

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha